حکومەت بە نوسراوێک دامەزراندنى راگرت
11:17 - 20/09/2019
"زەمەن"
دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی
هەرێمی كوردستان بە نوسراوێک داوا لە وەزارەتەكان دەکات هیچ نووسراوێك بەرز نەكەنەوە بۆ
دامەزراندنی فەرمانبەر.
بە گوێرەى نووسراوێكی دیوانی
ئەنجوومەنی وەزیران کە واژۆى ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى بەسەرەوەیە، تیایدا هاتووە،
داوا لە سەرجەم وەزارەتەكان دەكەین داواكاری دامەزراندن نەنێرن تا ئەو كاتەی لە
چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ڕاژە ڕێك دەخرێتەوە.
ئاماژە بەوشەکراوە: ئەو نوسراوانەی
دەكرێت بۆ گەڕانەوەی فەرمانبەران بۆ ڕاژەی سەربازی و شارستانی ڕاگیراوە تەنها ئەو
فەرمانبەرانە نەبێت كە بەهۆی حوكمی دادگا لە ڕاژە دابڕاون، بەپێچەوانەوە ئەوانیش
نوسراوەكانیان وەرناگیرێت.
لە نوسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەروو،
كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ كاری تایبەت و هاوكاری دارایی بۆ هەر مەبەستێك ڕادەگیرێت و هیچ
داواكارییەكی لەو شێوەیە قبوڵ ناكرێت.