ساڵانه 20 ملیار دینار بۆ موچەی پاسه‌وانى وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران دەڕوات
08:56 - 16/09/2019
زەمەن: سەرچین ساڵح
له چوار خولی پێشووی په‌رله‌مان كه به‌تێكڕا بۆ هه‌ر خولێك 110 په‌رله‌مانتار هه‌ژمار بكرێت، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك سێ پاسه‌وانی هه‌بووه. بۆ هه‌ر خولێك 330 پاسه‌وان و بۆ كۆی هه‌ر چوار خوله‌كه‌ی په‌رله‌مانیش هه‌زارو 320 پاسه‌وان هه‌بووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م پاسه‌وانانه‌ش به تێكڕا مانگانه بڕی 700 هه‌زار دینار موچەیان هه‌بێ، ئه‌وا مانگانه بری 924 ملیۆن دینار‌و لە ساڵێك بڕی 11 ملیار‌و 88 ملیۆن دینار ته‌نیا بۆ موچه‌ی پاسه‌وانی په‌رله‌مانتاران دابین کراوە.
تا كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم 150 وه‌زیر خانه‌نشین كراون، هه‌ر وه‌زیرێك حه‌وت پاسه‌وانی هه‌بووه، به‌مه‌ش كۆی راژه‌ی پاسه‌وانی وه‌زیره‌كان بێجگه له‌كابینه‌ی نۆیه‌م، گه‌شتووەته هه‌زارو 50 پاسه‌وان. به تێكڕا بۆ هه‌ر مانگێك پاسه‌وانێك بڕی 700هه‌زار دینار وه‌ربگرێت، ئه‌وا بۆ مانگێك بڕی 735 ملیۆن دینار‌و بۆ هەر ساڵێكیش نزیكه‌ى نۆ ملیار له بودجه‌ی گشتیی بۆ ئه‌م پاسه‌وانانه ده‌ڕوات.
ئەم ژمارانە، لێکدانەوەو کۆکردنەوەی پسپۆڕێکى ژمێریارییە بەناوی ئارام قادر کە سەبارەت بە موچەی پاسەوان و بارگرانی ئەم موچەیە بەسەر داهاتی نیشتمانییەوە ئامادەی کردووەو تایبەت داویەتی بە “زەمەن”.
کەمکردنەوەی خەرجی پاسەوان
لەماوەی رابردوودا، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر پاسه‌وان‌و شوێنى مانه‌وه‌ى وه‌زیره‌كان بڵاوكرده‌وه کە تێیدا هاتبووه: حكومه‌تی هه‌رێم زۆر شێلگێرانه پێداگری له گه‌ڕاندنه‌وه و پاراستنی باڵه‌خانه‌كان و موڵك و ماڵی گشتیی ده‌كاته‌وە، بۆجێگیركردنی ئه‌و وه‌زیره به‌رێزانه‌ی له شار‌و پارێزگاكانی تره‌وه دێنه پایته‌خت، ئه‌وا له ناو ئه‌و خانووانه نیشته‌جێ ده‌كرێن كه موڵكی حكومه‌تن و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یان له‌لا ده‌بێ كه موڵكی وه‌زاره‌ته‌كانیانن.
له باره‌ی پاسه‌وانی وه‌زیره نوێیه‌كانیش، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه پاسه‌وانه‌كانیان به گرێبه‌ست دابمه‌زرێنێ و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش هه‌تا ماوه‌ی یاسایی كابینه به‌رده‌وام ده‌بێ.
به‌پێى یاساى ژماره 15ى ساڵى 2012 یاساى پاسه‌وانانى په‌رله‌مانتاران هه‌ر په‌رله‌مانتارێك سێ پاسه‌وانى بۆ دادمه‌زرێنرێ، دواى كۆتاییهاتنى خولى په‌رله‌مان، یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى له‌گه‌ڵدا ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌و دوو پاسه‌وانه‌كه‌ى تر ده‌خرێنه سه‌ر میلاكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ.
ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم سووره له‌سه‌رئه‌وه‌ى پاسه‌وانى په‌رله‌مانتاران كه‌م بكرێته‌وه بۆ دووپاسه‌وان‌و به گرێبه‌ستیش بێ بۆ ماوه‌ى چوارساڵ به موچه‌ى 700 هه‌زار دینار.
شیرین ئه‌مین، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌سپاكی لە په‌رله‌مانى كوردستان به “زه‌مه‌ن”ى وت: “له‌كۆى سێكته‌ره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا، ته‌نیا پاسه‌وانى په‌رله‌مانتاران به یاسا رێكخراوه، ده‌بینین به ده‌یان كه‌س له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى‌و پارتی دا له 100 پاسه‌وان به‌ره‌و سه‌روه‌ى هه‌یه، به‌پێى زانیارییه‌كانمان ژماره‌ى پاسه‌وانان له هه‌رێم نزیك ده‌بێته‌وه له 100 هه‌زار، ئه‌م بڕیاره‌مان پێباشه به‌ڵام ته‌نیا له په‌رله‌مانتاردا كورت نه‌كرێته‌وه، له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه بكرێت، ره‌نگه ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌نگاوى سه‌رەتایی بن، ته‌مه‌نا ده‌كه‌ین كۆى سیستمه‌كانى حكومڕانى به فلته‌رى چاكسازییدا تێپه‌ڕن”.
شیرین وتیشى: “ئه‌گه‌ر له كابینه‌ى یه‌كه‌م‌و خولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانه‌وه ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێبكرایه، ئێستا بارگرانى سه‌ر حكومه‌ت كه‌متر دەبوو. له هه‌ر خولێكى په‌رله‌مان‌و كابینه‌یه‌كى حكومه‌تدا بارگرانییه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر حكومه‌ت دروست ده‌بێ‌و ئه‌مه‌ش ناوه‌ستێ بەڵکو به‌رده‌وام ده‌بێ. بۆیه ئه‌م بڕیاره بارگرانى سه‌ر حكومه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه، ئێمه ئه‌وه‌مان پێباشه له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنى خولى په‌رله‌مان‌و پله‌ى وه‌زیفیدا، كۆتایى به راژه‌ى پاسه‌وانانیش بهێنرێ هاوشێوه‌ى عێراق”.
هەنگاوێکی باشە
سەبارەت بە گرنگیی ئەم بڕیارە، ئارام قادر، پسپۆڕى ژمێریاریى به “زه‌مه‌ن”ى وت: “ئه‌و بریاره‌ی حكومه‌ت بۆ دامه‌زراندنی پاسه‌وانی وه‌زیره‌كان و په‌رله‌مانتاران به‌گرێبه‌ست، هه‌نگاوێكی باشه له‌چاو كابینه‌كانی دیكه‌داو جێگای ده‌ستخۆشیی و رێزلێنانه. ده‌كرێ له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوودا ئه‌و دامه‌زراندنه كاتییه‌ش نه‌مێنێ و به دابینكردنی پۆلیس له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس وه‌ك پاسه‌وان بۆیان تا ماوه‌ی راژه‌ی خزمه‌تی وه‌زیر كۆتایی پێ دێت”.
ئارام قادر وتیشى: “تا كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم 150 وه‌زیر خانه‌نشین كراون، هه‌ر وه‌زیرێك حه‌وت پاسه‌وانی هه‌بووه، به‌مه‌ش كۆی راژه‌ی پاسه‌وانی وه‌زیره‌كان بێجگه له‌كابینه‌ی نۆیه‌م، گه‌شتووەته هه‌زارو 50 پاسه‌وان. به‌تێكرا بۆ هه‌ر مانگێك پاسه‌وانێك بڕی 700هه‌زار دینار وه‌ربگرێت، ئه‌وا بۆ مانگێك بڕی 735 ملیۆن دینار و بۆ هەر ساڵێكیش نزیكه‌ى نۆ ملیار له بودجه‌ی گشتیی بۆ ئه‌م پاسه‌وانانه ده‌روات”.
بڕیاره‌كانى حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌ته‌كان
له‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌م پێویستە كه له ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا بڕی زیاتر له 53 ملیار دینار بۆ پاسه‌وانانی په‌رله‌مانتاران‌و وه‌زیره خانه‌نشین كراوه‌كان ته‌رخان بكات. بۆیه وه‌ستاندنی چی دیكه‌ی پاسه‌وانی وه‌زیره‌كان به هه‌میشه‌یی هه‌نگاوێكی باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانییه‌كانی بەسه‌ر داهاتی گشتییەوە. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بەوجۆرەی پیش‌تر هەبووە به‌رده‌وامبێ، ئه‌وا كابینه دوای كابینه پاسه‌وان کەڵەکە دەکەن و قورساییه‌كی زۆر ده‌خەنه سه‌رشانی بودجه‌ی گشتیی هەرێمی کوردستانەوە.