دادوەرێکی دادگای سلێمانی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی گۆڕانی کرد
12:59 - 14/09/2019
"زەمەن"
دادوەرێکی دادگای ناوچەی تێهەڵچوونەوەی
سلێمانی ئەمڕۆ بەشداری هەڵبژاردنەکانی ڕێكخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنی کرد.
حاکم کامیل، دادوری ناوچەی تێهەڵچونەوەی
سلێمانی، ئەمڕۆ ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٩ سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی ڕێکخەری گشتی و خانەی
ڕاپەڕاندنی کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی
زەمەن، کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، چاودێری بەڕێوەچوونی پڕۆسەی
هەڵبژاردنەکەی کردووە و هەروەها بۆ هەر پۆستێک کارتی تایبەت چاپکراوە.