شەماڵ عەبدولوەفا بوو بە ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن
12:50 - 14/09/2019
"زەمەن"
دوای ئەوەی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردندا
هەریەکە لە شەماڵ عەبدولوەفا و ئاسۆ ڕەحیم یەکسان بوون، لە خولی دووهەمی
هەڵبژاردنەکەدا، شەماڵ عەبدولوەفا بوو بە سکرتێری کاروباری باژێڕەکانی گۆڕان.
لە خولی دووهەمی هەڵبژاردندا شەماڵ عەبدولوەفا توانی ٢٢ دەنگ بەدەستبهێنێت، لە بەرامبەردا ئاسۆ ڕەحیم توانی ٢٠ دەنگ بەدەستبهێنێت، بەو شێوەیەش شەماڵ عەبدولوەفا بوو بە یەکێکی دیکە لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن.
شەماڵ عەبدولوەفا، لە ناو گۆڕاندا پێشووتر، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بووە و هەروەها ڕێکخەری ژووری پەیجووری بزووتنەوەکە بووە، لە پۆستی حکومیشدا، پێشتر وەزیری کشتوکاڵ بووە.
سکرتێری کاروباری باژێڕەکان ئەرکەکانی بریتیە لە رێکخستنی پەیوەندی رۆژانەی نێوان باژێڕوان و باژێڕەکان و خانەی راپەڕاندن و وەڵامدانەوەی نامە و پەیام و پرسیارەکانیان.