836 کوردستان

ئەگەر بۆ جاری دووەم دەنگەکانی دوو کاندیدەکەی خانەی ڕاپەڕاندن یەکسانبن چی ڕودەدات؟

12:38 - 14/09/2019

"زەمەن"

لەهەڵبژاردنی ئەمڕۆی سکرتێری باژێرەکاندا هەریەکە لە ئاسۆ ڕەحیم و شەماڵ عەبدولوەفا دەنگەکانیان یەکسان بوون ،بۆیە بەپێی دەستوری ناوخۆیی گۆڕان بڕیاردرا هەڵبژاردنەکە دوبارە بکرێتەوە، بەڵام ئەگەر بێتو جارێکی دیکە دەنگەکان یەکسان بن دوو ڕێگا دەگیرێتەبەر:

 
بەگوێرەی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان ، لەحاڵەتێکدا ئەگەر دوو کاندید دوو جار لەسەر یەک لە دوو هەڵبژاردندا دەنگەکانیان یەکسانبێت ، ئەوا دەبێت ئەو دوو کاندیدە لەنێوان خۆیاندا ڕێککەوتن بکەن و یەکێکیان لەبەرژەوەندی ئەوی دیکەیان بکشێتەوە.


بەپێی دەستوری گۆڕان ئەگەر هیچ کاندیدێک ئامادەنەبوو بکشێتەوە ، ئەوا تیروپشک بۆ یەکلاییکردنەوەیان ئەنجام دەدرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن