ڕێژەی دەنگەکانی ئەو کەسانەی بۆ خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێردران
12:08 - 14/09/2019
"زەمەن"
هەریەکە لە پۆستەکانی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ،
سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی وسکرتێری گشتی کاروباری خەڵک و ژمارەیەک پۆستی دیکە
یەکلاییکرانەوە.
ژمارەی دەنگەکان بەمجۆرەیە:
عومەری سەید عەلی بە ٢٨ دەنگ بەرامبەر ١٢ دەنگی شۆڕش
حاجی وەک ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێرا.
عەدنان عوسمان ، بە ٢٢ دەنگ بەرامبەر ٢١ دەنگ لەگەڵ
زمناکۆ جەلال بۆ پۆستی سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێرا.
دەرباز محەمەد ، بە ٢٤ دەنگ بەرامبەر ١٩ دەنگی گەیلان
شێخ عومەر بە سکرتێری کاروباری ژورەکان هەڵبژێرا.
جەلال جەوهەر ، بە ٣٣ دەنگی بێ ڕکابەر بۆ
سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان هەڵبژێرا.