359 کوردستان

کۆمیسیۆن چاودێری هەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی گۆڕان دەکات

10:00 - 14/09/2019

"زەمەن"

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، چاودێری هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان دەکات و بۆ هەر پۆستێکیش کارتی دەنگدانی تایبەت چاپکراوە.


دوای دوو ساڵ، ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندنێکی نوێ هەڵدەبژێرێت و بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی زەمەن، کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، چاودێری بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە دەکات و هەروەها بۆ هەر پۆستێک کارتی تایبەت چاپکراوە و چەند دادوەرێکیش لە ژوری یاسایی و هەڵبژاردنی بزووتنەوەکە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکە دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن