425 کوردستان

ئەمڕۆ گۆران ڕێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێرێت

08:44 - 14/09/2019

"زەمەن"

ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ڕێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندن بۆ بزووتنەوەکە هەڵدەبژێرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٩، دوای دوو ساڵ، بزووتنەوەی گۆڕان جارێکی دیکە ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێرێت.

بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی، هەریەکە لە عومەر سەید عەلی، ڕێکخەری ئێستای گۆڕان و شۆڕش حاجی، کە ئێستا ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنە کێبڕکێیانە.

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێكدێت لە حەوت كەس كە بریتیین لە رێكخەری گشتیی و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و سكرتێری جڤاتی گشتیی و سكرتێری فراكسیۆنەكان و سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری ژورەكان و سكرتێری خەڵك.
به‌پێی ده‌ستووری ناوخۆیی ‌‌گۆڕان، ماوه‌ی خولی خانه‌ی راپه‌ڕاندن بۆ دوو ساڵ ده‌بێ و ئه‌ندامانی خانه‌، سێ خولی هه‌ڵبژاردن بۆیان هه‌یه‌ بۆ هه‌مان پۆست خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه‌. بێجگه‌ له‌ رێكخه‌ری گشتیی ‌پێنج كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن له‌لایه‌ن جڤاتی نیشتمانییه‌وه‌ ده‌نگیان پێده‌درێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن