زەمەن ناوی سەرجەم کاندیدەکان بۆ خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گۆڕان ئاشکرا دەکات
06:13 - 12/09/2019
"زەمەن"
رۆژی شەممە، ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٩، خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵدەبژێردرێت و زەمەن ناوی سەرجەم کاندیدەکان ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٩، کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ، وادەی خۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتایی هات و رۆژی شەممە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە ئەنجام دەدرێت.
ئەندامانی خانەی راپەڕاندن پێکدێن لە (رێکخەری گشتیی، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، سکرتێری فراكسیۆنەكان، سكرتێری ژورەكان، سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری كاروباری خەڵك) لەناو ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی هەڵدەبژێردرێن و سکرتێری جڤاتی گشتییش کە ئەمڕۆ لەلایەن ئەندامانی جڤاتی گشتییەوە هەڵبژێردرا، راستەوخۆ دەبێتە ئەندامی خانەی راپەڕاندن.
