جڤاتی گشتی گۆڕان سەرۆکی جڤاتەکەی هەڵبژارد
11:53 - 12/09/2019
"زەمەن"
کەمێک بەرلەئێستا پرۆسەی دەنگدان لەسەر
کاندیدانی دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆتاییهات.
ئەمڕۆ ١٢/٩/٢٠١٩ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە، و لەکۆبونەوەکەدا پۆستەکانی سەرۆکی جڤاتی گشتی و جێگری سەرۆکی جڤات و سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێردران.
هەریەکە ، لە جەمال حاجی
محەمەد بە سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ،عەلی عەبدوڵا بە جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی و پێشڕەو ڕەئوف بە سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێرا.
جەمال حاجی محەمەد سەرۆکی جڤاتی گشتی ، دەبێتە یەکێک لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی.