نیوەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان خۆیان کاندید ناکەنەوە
11:32 - 12/09/2019
زەمەن
بەگوێرەی زانیارییەکانی زەمەن، زیاتر لە نیوه‌ى ئه‌ندامانى ئێستای خانەکە خۆیان کاندید ناکەنه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هەفتەی ڕابردوو جڤاتى گشتیى گۆڕان کە جڤاتێكى راوێژكارییه، به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنى رێنماییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى خۆى و ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌راندن كۆبوویه‌وە، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ سێشەممە جڤاتى نیشتمانیى بۆ په‌سه‌ندكردنى راسپارده‌كانى جڤاتى گشتیى كۆببێـته‌وه تا رێنماییه‌كانى خۆپاڵاوتن په‌سه‌ند بكات.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى “زه‌مه‌ن” دوای خۆپاڵاوتن و داخستنى ماوه‌كه‌ى، ناوى كاندیده‌كان ئاراسته‌ى ژوورى یاسایى گۆڕان ده‌كرێ. دوای په‌سه‌ندكردنیان له‌لایه‌ن ژوورى یاساییه‌وه، ناوه‌كان ئاراسته‌ى لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێ.
ئەمڕۆ رۆژى 12ى ئەم مانگە، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى جڤاتى گشتیى بكرێت كه پێكدێ له سه‌رۆك و جێگرەکەی و سكرتێر. راسته‌وخۆ سه‌رۆكى جڤاتى گشتیى وه‌ك یه‌كه‌م كه‌سى هه‌ڵبژێردراو ده‌بێته ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندن.
هەروەها دوو رۆژ دواتر، رێكخه‌رى گشتیى و پێنج ئه‌ندامى تر‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندن له ناو جڤاتى نیشتمانییەوە هەڵدەبژێردرێن.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى گۆڕانكاری له رێنماییه‌كان بۆ خۆكاندیدكردن، سه‌رچاوه‌یەکی باڵای گۆڕان بۆ “زەمەن” وتى: “ناتوانرێت ده‌سكارى رێنماییه‌كان بكرێت چونكه ده‌ستوور دیاریكردووه”.
“زه‌مه‌ن” زانیویه‌تى كه ئه‌مجاره نیوه‌ى زیاترى حه‌وت ئه‌ندامه‌كه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندن، خۆیان كاندید ناكه‌نه‌وه كه هه‌ندێكیان پێشوه‌خته ئه‌م بڕیاره‌یان داوه ئەوانیش بریتین له: محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، د.ره‌ووف عوسمان، عوسمانى حاجى مه‌حمود.
هێشتا روون نییه كه هه‌ریه‌كه له عومه‌ر سه‌ید عه‌لى و شۆڕش حاجى و جه‌لال جه‌وهه‌رو جه‌مال حاجى محه‌مه‌د بۆ ئه‌ندامێتى خانه‌ى راپه‌ڕاندن خۆیان كاندید ده‌كه‌نه‌وه یان نا.
سه‌رچاوه‌کە وتیشى: “به‌دڵنیاییه‌وه نوێبوونه‌وه‌ى راسته‌قینه رووده‌دات و ئەمجارە قه‌باره‌ى گه‌نج له‌ناو خانه‌ى راپه‌ڕاندنى گۆڕاندا، زۆر ده‌بێ”.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دوای کۆچی دوایى نه‌وشیروان مسته‌فا، یەکەمین رێکخەری گشتیی ئه‌مه دووه‌مجاره له‌ماوه‌ى دوو ساڵدا هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ى جێبه‌جێكارى حزبه‌كه‌ى دەکات كه بریتیه له خانه‌ى راپه‌ڕاندن.
به‌پێى بۆچوونى چاودێرانى سیاسى، پابه‌ندبوونى حزبه‌كه به پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ناوخۆى و ده‌ستاوده‌ستى ده‌سه‌ڵات، هه‌نگاوێكى گرنگ و ئیجابیه‌و جێبه‌جێكردنى رێنماییه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق و یاسا‌و رێنماییه به‌ركاره‌كانى هه‌رێمه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنى عێراق کە لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە داوای لێکراوە، به چه‌ند نوێنه‌رێك چاودێرى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی گۆڕان ده‌كات. له هه‌ڵبژاردنە ناوخۆییەکانى پێشووی بزووتنەوەکەدا، كۆمسیۆن ئه‌و رۆڵه‌ى بینیوە.
ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن پێكدێن له: رێكخه‌ری گشتیی، سكرتێری جڤاتی نیشتمانیی، سكرتێری فراكسیۆنه‌كان، سكرتێری ژووره‌كان، سكرتێری باژێڕوانه‌كان و سكرتێری كاروباری خه‌ڵك.
ئەم ئەندامانە له‌ناو جڤاتی نیشتمانییەوە هه‌ڵده‌بژێردرێن و سه‌رۆكی جڤاتی گشتییش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی جڤاتی گشتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ و راسته‌وخۆ ده‌بێته ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن.
به‌پێی ده‌ستووری ناوخۆیی گۆڕان، ماوه‌ی خولی خانه‌ی راپه‌ڕاندن بۆ دوو ساڵ ده‌بێ و ئه‌ندامانی خانه، سێ خولی هه‌ڵبژاردن بۆیان هه‌یه بۆ هه‌مان پۆست خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه. بێجگه له رێكخه‌ری گشتیی پێنج كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن له‌لایه‌ن جڤاتی نیشتمانییه‌وه ده‌نگیان پێده‌درێت.