476 کوردستان

راستەوخۆ هەڵبژاردنی رێكخەرو خانەی راپەڕاندنی گۆڕان پەخش دەكرێت

11:26 - 12/09/2019

زەمەن - سلێمانی

بڕیارە پرۆسەی هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی گۆڕان راستەوخۆ بگوازرێتەوەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراقیش چاودێری پرۆسەكە دەكات.


بەپێی ئەو زانیاریانەی بە “زەمەن” گەیشتووە، بۆ هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی گۆڕان لە رۆژی شەممەی داهاتوودا، راستەوخۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكە لە میدیاوە دەگوازرێتەوە.


ئەوە جگە لەوەی پرۆسەكە بە چاودێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەنجام دەدرێ‌ و گۆڕان بە بانگهێشتی فەرمی داوای لە كۆمسیۆنەكە كردووە چاودێری نەزاهەتی پرۆسەكە بكات.


رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دەرگای خۆپاڵاوتن كرایەوەو بە گوێرەی زانیارییەكانی “زەمەن”، تائێستا نزیكەی 10 كەس بۆ خانەو دەستەی سەرۆكایەتی جڤاتی گشتی فۆڕمی خۆكاندیدكردنیان وەرگرتووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن