729 کوردستان

پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان و جێگرەكەی و سكرتێر دەسیپێكرد

10:15 - 12/09/2019

"زەمەن"
کۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکردوە، و مەبەستی کۆبونەوەکەش دەنگدانە لەسەر کاندیدانی سەرۆکی جڤاتی گشتی ، جێگرەکەی و سکرتێری جڤاتەکە.

 
پێشڕەو ڕەئوف ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە دیجیتاڵ میدیای"زەمەن"ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و وتیشی، چەند کاندیدێک کە پێشتر بۆ ئەو سێ پۆستە خۆیان کاندید کردبوو کشانەوە.

هەریەکە لە، "جەمال محەمەد و کوردە چاو شین کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی جڤاتی گشتی، هەروەها عەلی باڵا بەرز بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی جڤات و پێشڕەو ڕەئوف کاندیدی پۆستی سکرتێری جڤاتی گشتین" پێشڕەو ڕەئوف وای وت.

وتیشی ، ئەو کاندیدەی دەبێتە سەرۆکی جڤاتی گشتی ڕاستەوخۆ دەبێتەوە بە ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی و خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان.

 

لەئێستادا پڕۆسەی دەنگدان لەسەر کاندیدانی بزوتنەوەکە بۆ پۆستی، سەرۆک ، جێگر و سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکردوە.

بڕیاریشە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو ١٤/٩/٢٠١٩ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە و سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن کۆببێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن