هەواڵ

کەسێک لە هەڵەبجە هاوکارەکەی خۆی دەکوژێت

04:08 - 11/09/2019 237 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند ئەمڕۆ كارمەندێكی پاکژکەرەوە هاوکارێکی خۆی كوشت.


بەرزان عوسمان ڕایگەیاند كاتژمێر 11.20 خولەكی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەئەنجامی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان دوو كارمەندی كۆمپانیای پاكەوانی گارێكس، لەناو بازاڕی هەڵەبجە نزیك مزگەوتی دارالاحسان، یەكێك لەو كارمەندانە بەچەقۆ هێرشی كردۆتە سەر ئەوی تریان و بەخەستی برینداری كردووە.


وتبەێژی پۆلیس ڕایگەیاند دوای ڕەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.


ئەو بەرپرسە ڕوونیشیکردووەتەوە “ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی ۳۲ ساڵە و پیشەی پاكەوانی كۆمپانیای گارێكسە و دانیشتووی هەڵەبجەیە و بكوژەكەش ناوی (ش. ع. ع.) و لەدایكبووی ساڵی ۱۹۹٥ ە و پیشەی پاكەوانە لە كۆمپانیای گارێكس و دانیشتووی هەڵەبجەیە”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن