قوباد تاڵەبانی بەشداری کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ناکات
12:44 - 11/09/2019
"زەمەن"
وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، لە
کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم
ئامادە نابێت.
سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت وتی، بەهۆی ئەوەی
قوباد تاڵەبانی لەئێستادا بە سەردانێکی فەرمی لەوڵاتی لوبنانە ،و بەوهۆیەوە ئەمڕۆ
بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکات.
بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە ١١/٩/٢٠١٩ ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەی چوارەمی ئەنجومەنەکە بۆ تاوتوێکردنی چەند تەوەرێک ئەنجامبدات .