شینی تورکیا بۆ نەوتەکەیە!
08:29 - 21/08/2019
مایکل ڕۆبن
مارک ئیسپه‌ری وه‌زیری به‌رگریی ڕۆژی ٢٩ ی ته‌موز په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به هاوتا تورکیه‌که‌یه‌وه کرد؛ یه‌که‌م ته‌له‌فۆن بوو له‌و کاته‌وه‌ی که به فه‌رمی ئیداره‌ی پنتاگۆنی که‌وتۆته ده‌ست و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونیه‌که‌ش باش تێنه‌په‌ڕی.
به‌پێی ڕاڤه‌ی تورکی بۆ قسه‌کانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌که، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا خولوسی ئا‌کار داوای له ئەمریکا کردووه ڕێگه به تورکیا بده‌ن ناوچه‌یه‌کی ئارام له باکووری سوریا دروست بکه‌ن که قوڵاییه‌که‌ی بۆ ناو سوریا ٢٠ ميل بێ.
بۆ ئه‌و داواکارییه، پاساوی تورکیا ئه‌وه‌یه که ته‌نیا خۆیان ده‌توانن ئاسایش بپارێزن و هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌ته‌شه که ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی کورده‌کان بووه به لانه‌ی تیرۆریستی. به‌رپرسانی تورکیا ده‌ڵێن پارتی کرێکارانی تورکیا - په‌که‌که- کانتۆنه کوردییه‌کانی له باکوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا کۆنترۆڵ کردووه.
ئا‌کار وتویه‌تی ئه‌گه‌ر ئەمریکا داواکارییه‌که‌ی تورکیا به هه‌ند وه‌رنه‌گرێت، ئه‌وا تورکیا هه‌ڵمه‌تێکی سه‌ربازیی ته‌واو ده‌کاته ناو باکووری سوریاوه.
ئایا به‌ڕاست ترسی تیرۆریزمی کوردی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی له پشت داواکارییه شه‌ڕانگێزه روو له هه‌ڵکشانه‌کانی تورکیایه؟
له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا دووجار سه‌ردانی ناوچه‌کانی باکووری سوریای ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کانم کردووه: له جانیوه‌ری ٢٠١٤ و جارێکی دیکه‌ش له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه (مه‌به‌ستی سه‌ره‌تای مانگی ٧ . زه‌مه‌ن). ئه‌وه‌ی کورده‌کان- هه‌روه‌ها سوننه عه‌ره‌به‌کان، مه‌سیحیه‌کان، ئێزییدیه‌کان و ئه‌وانه‌ی تر که کاریان له‌گە‌ڵدا ده‌که‌ن- به‌ده‌ستیان هێناوه، نایابه.
به پاره‌یه‌کی زۆر که‌م، ئاسایش و کۆمه‌ڵگایه‌کی لێبورده‌یان ده‌سته‌به‌ر کردووه. له‌کاتێکدا که تورکیا هاوکاری گروپه ئیسلامییه په‌ڕگیره‌کان ده‌کات و سنووری واڵا کردووه بۆ هه‌زاران که‌سی تازه په‌یوه‌ست بوو به داعشه‌وه. یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل، یه‌په‌گه و یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان، یه‌په‌ژه و هێزه‌کانی پاراستنی سوریا ڕوبه‌روی گروپه تیرۆریستییه‌کان بوونه‌وهو به‌زاندیانن.
هه‌ڵبه‌ته تورکیا و ته‌ره‌فدارانی سکاڵایانه له ده‌ست یارمه‌تی ئەمریکا بۆ گروپه کورده‌کان له سوریا. ئەمریکا له سه‌ره‌تادا ویستی له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌ماهه‌نگی بکات، به‌ڵام دواتر گه‌یشته ئه‌وه‌ی که بۆ به‌زاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌بێ له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا- که کورده‌کان بوون- دۆستایه‌تی بکات نه‌ک له‌گه‌ڵ هاوکارانی. له‌کاتێکدا که ئا‌کار ده‌ڵێت سه‌رتاپای هه‌رێمه‌که ناوچه‌ی تیرۆری په‌که‌که‌یه. که‌چی وێنه‌کانی ئۆجه‌لانی دامه‌زرێنه‌ری په‌که‌که له ئێستادا زۆر که‌متر ده‌بینرێن له پێنج ساڵ له‌مه‌وپێش.
من له ڕابردوودا ڕه‌خنه‌م له کرداره‌کانی په‌که‌که گرتووه و ئێستاش پرسیار له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی په‌که‌که داده‌نێم، به‌ڵام ئه‌و گروپه گه‌شه‌ی کردووه. له‌وه‌ش گرنگتر، له‌م دواییانه دادگای به‌لجیکا بڕیاری داوه که په‌که‌که گروپێکی تیرۆریستی نییه.
دیسان ئه‌گه‌ر په‌که‌که یان هه‌ندێک لقی ئه‌و، هه‌ندێک هه‌ڵمه‌تی چه‌کداری دژی تورکه‌کان بکه‌ن، هێشتا دوو حه‌قیقه‌ت هه‌یه: یه‌که‌م، تورکیا تیرۆری سیاسی سه‌رکرده کورده‌کان زیاتر ده‌کات وه‌ک له‌وه‌ی کورده‌کان دژی تورکیا ده‌یکه‌ن؛ دووه‌میش، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه کورده‌کان له‌ناو سوریاوه هێرشی تیرۆریستیان کردبێته سه‌ر تورکیا. به‌م دواییانه‌ش بۆ نموونه، چه‌ند هێرشبه‌رێک ئه‌فسه‌رێکی هه‌واڵگری تورکیایان تیرۆر کرد له هه‌ولێری کوردستانی عێراق. تورکه‌کان ئیدانه‌ی په‌که‌که‌یان کرد، هه‌رچه‌نده ڕاپۆرتی تورکیش ئاماژه‌یان به‌وه داوه که کوردی تورکیا و ڕه‌نگه هی عێراقیش کاره‌که‌یان کردبێ نه‌ک کوردی سوریا.
ئه‌گه‌ر نیگه‌رانییه‌کانی دژایه‌تی تیرۆر له پشت داواکارییه‌کانی تورکیاوه نه‌بێ، ئه‌ی چی له پشته؟
سێ هۆکار:
یه‌که‌م، تورکیا ده‌یه‌وێ جێپێی خۆی له‌ناو خاکی سوریا قایم بکات. له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین تورکیا خه‌ریکی دژایه‌تیکردنی تیرۆر نه‌بوو، به‌ڵکو سه‌رقاڵی پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زیی بوو. ناوچه‌ی ئارامی ٢٠ میل واده‌کات تورکیا به‌شی زۆری شار و شارۆچکه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان کۆنترۆڵ بکات: قامیشلو، کۆبانێ، عامودا، مالیکیه (دێریک)، عه‌ین عیسا و مونجه‌ب.
ناوچه‌ی ئارامی تورکی له‌ناو سنووری سوریا، شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵده‌گیرسێنێ چونکه ئه‌و کوردانه‌ی له تورکیا ڕاده‌که‌ن هیچ جێگایه‌کیان نییە بۆی بچن. ئه‌گه‌ر تورکیا به‌ڕاستی له خه‌می تیرۆردا بوایه، ده‌بوو ناوچه‌ی ئارام له‌ناو سنووری خۆیدا دروست بکات.
دیپلۆمات و جه‌نه‌ڕاڵه تورکه‌کان ده‌بێ بزانن هەبوونی سوپای تورکی له‌ناو هه‌رێمه کوردییه‌کانی سوریا ئیستیفزازییه، هه‌روه‌ک چۆن هەبوونی سوپای یۆنانی یان ئه‌رمینی له‌ناو تورکیادا ئیستیفزازی ده‌بێ بۆ ئه‌وان. به کورتی، هەبوونی سوپای تورکیا له‌ناو سوریا نه‌ک باش نییه، بگره هۆکارێک ده‌بێ بۆ شه‌ڕی گه‌وره‌تر.
دووه‌م، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت هه‌ڵمه‌تێکی سه‌ربازیی ئه‌نجام بدات بۆ لابردنی سه‌رنجی تورکه‌کان له‌سه‌ر شکسته‌کانی خۆی. ئابووری تورکیا له پاشه‌کشه‌دایه. سه‌رکۆنه‌کردنی دوژمنه‌کانی( یاخود دۆسته‌کانی پێشووی وه‌کو له حاڵه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ندا) که به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌کاته‌وه ئیتر متمانه‌ی پێوه ناهێڵێ. دۆڕانی دووباره‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئیسته‌نبوڵ هێنده‌ی دیکه متمانه‌ی سه‌رۆکه تورکه‌که‌ی له‌قاندووه.
له‌کاتێکدا که تورکیای نوێ له سه‌د ساڵه‌ی خۆی نزیک ده‌بێته‌وه، ئه‌ردۆغان بۆی ده‌رکه‌وتووه که پێچه‌وانه‌ی ئه‌تاتورکی دامه‌زرێنه‌ری تورکیا، ئه‌و ناتوانێ سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازیی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێ. پارادۆکسه‌که- موفاره‌قه‌که- ئه‌وه‌یه که لوتبه‌رزی ئه‌ردۆغان تورکیا ده‌خاته ناو هه‌ڵمه‌تی شه‌ڕ و تیرۆره‌وه که ده‌کرێت دواجار به دابه‌شبوونی تورکیا کۆتایی بێ.
سێیه‌م و ڕه‌نگه گرنگترین خاڵیشبێ، تینوێتی تورکیایه بۆ نه‌وت. که‌می سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و غازی خۆی، وایکردووه ده‌مێکبێ تورکیا خۆی کردبێ به مه‌کۆی وزه. رسومی گومرگی ئه‌و بۆریانه‌ی به تورکیادا ده‌ڕۆن، ساڵانه بلیۆنان دۆلار ده‌خاته گه‌نجینه‌ی تورکیاوه.
شه‌رانگێزی تورکیا به‌رامبه‌ر قوبروس زیاتر بۆ مسۆگه‌رکردنی هه‌ژمونی تورکیا (روسیاش) بوو به‌سه‌ر بۆرییه نه‌وتبەره‌کان له‌وه‌ی هه‌ر بۆ خودی سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و غازبێ. به‌شی زۆری سه‌رچاوه‌کانی نه‌وتی سوریاش ده‌که‌وێته ئه‌و ‘هه‌رێمه ئارامه‘ی تورکیا ده‌یه‌وێت دایمه‌زرێنێ.
له ڕاستیدا، ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌یه‌وێ هه‌ر ته‌نیا وه‌ده‌رنانی کورده‌کان نییه له ‘هه‌رێمی ئارام’ به‌ڵکو ویستی تورکیایه بۆ خاوه‌ندارێتی ئه‌و یه‌ده‌گه نه‌وتیانه‌ش که که‌وتونه‌ته شارۆچکه و گونده مێژووییه‌کانی کورده‌کانه‌وه. ئه‌وه‌ش هه‌ر خێروبه‌ره‌که‌ت نییه بۆ ئابووری تورکیا، به‌ڵکو بۆ خودی ئه‌ردۆغانیش نیعمه‌تێکه، چونکه ئێستا له تورکیادا ژماره‌یه‌کی که‌می سه‌فقه‌ی بازرگانی گه‌وره ماوه که ئه‌ردۆغان یاخود خێزانه‌که‌ی سودمه‌ند نه‌بن لێی.
ئیسپه‌ر (وه‌زیری به‌رگریی ئەمریکا) له‌سه‌ر حه‌ق بوو کاتێک وتی چین گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی دوورمه‌ودای ستراتیژیه بۆ ئەمریکا، به‌ڵام خۆ کاری وه‌زیری به‌رگریی هه‌ر باسکردنی هه‌ڕه‌شه دوورمه‌وداکان نییه به‌ڵكو به‌هه‌ندگرتنی قه‌یرانه نزیکمه‌وداکانیشه. ئه‌گه‌ر ئیسپه‌ر ده‌یه‌وێ ڕێگه له قه‌یرانی روو له گه‌شه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست یاخود سوریا بگرێت، زۆر گرنگه به ئا‌کار (وه‌زیری به‌رگریی تورکیا) بڵێت سوریا ‘ناوچه‌ی ئارام’ی ناوێ. هه‌روه‌ها پێی بڵێت سه‌ربازی زیاتری تورکی له‌سه‌ر خاکی سوریا ڕێگه‌پێدراو نییه. ئیسپه‌ر نابێ ببێته قوربانی گه‌مه‌یه‌کی تورکی که خۆی له نواندنی هه‌ڵوێستی توند و زێده‌ڕۆییانه‌دا ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له سازشدا شتێکی تری ده‌ست بکه‌وێت که ئه‌ویش هه‌ر قازانج بێت بۆ تورکیا و خراپ بێت بۆ ئه‌وانی تر. ده‌بێت وه‌ڵامه‌که بۆ تورکیا نه‌خێر بێ.