نازک محەمەد: لە دهۆک بە بەرپرسی حزبیی و حکومی و هاوڵاتییەوە موڵکی گشتییان داگیرکردووە
11:59 - 15/08/2019
سازدانی: زەمەن
نازک محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک، رەتی دەکاتەوە ئەنجومەنەکەیان سست و ناچالاکبێ و دەڵێت: یەکەم ئەنجومەن بووین لەسەر کەمتەرخەمیی بەڕێوەبەری حکومیمان لاداوە.
سەبارەت بەو رێگرییانەی دەهێنرێتە رێ‌یان وەکو گۆڕان و وەکو ئەندامانی ئەنجومەن، نازک دەڵێت: هەموو ئەندامانی ئەنجومەن وەکو تیمێک ئیش دەکەین، رێگرییمان نەبووەو بەدواداچوونمان هەبووە بۆ هەموو شوێنەکان. بەڵام ماوەیەک بە پاساوی هەبوونی قەیرانی دارایی، ئەو دامودەزگایانەی دەچووین وەک پێویست هاوکارییان نەکردووین.
* ئه‌ندامانی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، هه‌میشه ئه‌و گله‌ییه ده‌كه‌ن كه رۆڵیان پێنادرێ. ئێوه‌ش له دهۆك ئه‌و گله‌ییه‌تان هه‌یه؟
- رۆڵ ده‌بێ خۆت دروستى بكه‌یت له‌ناو ئه‌نجومه‌ندا. وه‌كو لیژنه‌كان پێكه‌وه ئیش‌وكاره‌كان ده‌كه‌ین به‌ده‌ر له ململانێى حزبیی.
* ئەی زۆرترین رێگرییه‌كانی به‌رده‌م ئێوه وه‌كو ئه‌ندامانی غه‌یره پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆک چیە؟
- رێگرى نییه له‌به‌رده‌م كاره‌كانماندا، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن ئازادانه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى‌و فه‌رمانگه‌كاندا. حه‌قی چاودێرى كردنمان هه‌یه‌و كردووشمانه.
* ئایا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك توانیویه‌تی ببێته چاو‌دێر به‌سه‌ر كاره‌كانی حكومه‌تی خۆجێی ئه‌و پارێزگایه‌وە؟
- شه‌ڕى داعش‌و هاتنى ئاواره‌كان‌وقه‌یرانى دارایى، بوونە هۆی ئەوەی كارى ئه‌نجومه‌ن له‌ڕووى چاودێرى‌و به‌دواداچوونه‌وه په‌كی بکەوێ. کاتێ ئەندامانی ئەنجومەن سه‌ردانى هه‌رشوێنێكمان ده‌كرد، پاساویان ئەوەبوو ده‌یانوت گرفتمان هه‌یه‌و قه‌یرانی دارایی لە ئارادایه.
* ئێوه ئه‌گه‌ر تێبینی یان به‌ڵگه‌تان هه‌بێ له‌سه‌ر یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگای دهۆك، به‌كێی ده‌ڵێن و بۆ كوێی ده‌به‌ن؟
- ده‌درێت به لیژنه‌كان‌و راپۆرتى له‌سه‌ر ده‌نووسرێت‌و ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كرێت. دواتر ده‌خرێته‌به‌رنامه‌ى كاره‌وه، دواتر به‌رپرسی پەیوەندیدار بەو کێشەیە بانگێشتى ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت‌و پرسیارى ئاراسته ده‌كرێت لەسەر ئەو خاڵانەی کۆکراونەتەوە لەسەری.
* ئه‌وه‌نده‌ی ئێوه چاودێریتان كردبێ، خراپترین فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دهۆك كامه‌یانه؟
- ناتوانم بڵێم كامەیان خراپترینه، له‌به‌رئه‌وه‌ى وه‌ك وتم قه‌یرانى دارایى نه‌یهێشت به دروستى كارى خۆمان بكه‌ین. میزانیه نه‌هاتووه‌ته ئه‌نجومه‌ن تا پرۆژه بهێنرێ و دوای هەڵسەنگاندن په‌سه‌ند بكرێ. هەروەها دواتر چاودێرى جێبه‌جێكردنى ئەو پرۆژانە بکەین. ئه‌وه‌ى هاتووه ته‌نیا رۆتیناتى نێوفه‌رمانگه‌كان بووه.
* تۆ وه‌كو ئه‌ندامێكی گۆڕان، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ی له‌به‌ر گۆڕانبوون پشتگوێ خرابیت کە کارەکانتان بەباشی نەچن بەڕێوە یان ئه‌وه‌یه ئه‌نجومه‌ن به گشتی رۆڵی نییه؟
- كاره‌كانى ئێمه لە ئەنجومەن ده‌سته جه‌معیه، كاتێك سه‌یرى كاره‌كانمان ده‌كه‌ین ئەوا جیاوازى حزبیی هه‌ست پێناكرێ له نێوانماندا. ئێمەی ئەندامانی ئەنجومەنی به‌بێ ئینتیماى حزبیی كارى خۆمان كردووه، ئیشێكى باش ئه‌نجومه‌ن ئەگەر كرابێ، ئەوا به هه‌وڵى هه‌موولایه‌ك كراوه، ئەگەر نەشکرابێ دیسان هه‌موولایه‌ك لێی به‌رپرسیارین.
* بۆچی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی و یه‌كگرتوو نه‌تانتوانیوه ببنه بلۆكێكی به‌هێز له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك و چاودێری حکومەتی خۆجێی ئەو پارێزگایە بکەن؟
- له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیاندا كارمان پێكه‌وه كردووه، به‌ڵام یه‌كگرتوو به‌شداره له حكومه‌تى خۆجێى پارێزگاى دهۆكدا. یه‌كێتیش ئۆپۆزسیۆن نین‌و به‌شدارى ده‌سه‌ڵاتیش نین، به‌یه‌كیشه‌وه كارمان كردووه‌و به‌دواداچوونمان بۆ زۆر شت كردووه.
* له دابه‌شكردنی پۆسته ئیدارییه‌كانی پارێزگای دهۆکدا، له دانانی به‌رپرسانی یه‌كه ئیدارییه‌كان هیچ پرسێك به ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێ؟
- ئه‌و پۆستانه‌ى دانراون یان گۆڕانكارییان تێداكراوه، پێشتر سیڤییه‌كانیان هێنراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و له ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیان له‌سه‌ر دراوه.
* ده‌وترێ له دهۆك ده‌ستدرێژییه‌كی زۆر كراوه‌ته سه‌ر موڵكی گشتیی. ئەوەندەی ئێوە بەدواچوونتان بۆ کردبێ، كێن ئه‌وانه‌ی موڵكی گشتییان داگیركردووه؟
- هه‌موو كه‌سێك موڵكى گشتیى داگیركردووه لە به‌پرسی حكومى‌و حزبییەوە بیگرە هەتا هاوڵاتیانیش. ئەو زەوی وموڵکانەی داگیرکراون رووبه‌رێكى فراوانه، به‌ڵام ئامارێكى ورد و سەلمێنراوم لە بەردەستدا نییه. بەڵام ئەوە هەیە زۆر کەس دەستدرێژی کردووەتە سەر موڵکی گشتیی و داگیریان کردووە.
* باشە کەوایە ئەی بۆچی ئه‌نجومه‌نى پارێزگا لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناچار نەکردووە به‌ربه‌و داگیركارییانه‌ى سه‌رموڵكى گشتى بگیرێت؟
- مه‌سه‌له‌ى ته‌جاوزات به‌رفراوانه‌و له هه‌موو پارێزگاكانى هه‌رێمدا هه‌یه‌و تەنیا پەیوەست نییە بە دهۆکەوە. بۆ ئەمە پێویسته حكومه‌ت بڕیارى له‌سه‌ر بدات و چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه بۆ رێگرییکردن لەو هەموو داگیرکارییەی کراونەتە سەر موڵکی گشتیی. چه‌ندینجار لیژنه‌مان دروستكردووه‌و ئه‌نجومه‌ن قسه‌ى له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام پێویستى به بڕیارى حكومه‌ته‌و به توندى بێته‌سه‌رخه‌ت. كاری ئێمه‌ش ته‌نیا چاودێرى‌و به‌دواداچوونه، ئێمە پۆلیس نین تا رێگرى بكه‌ین.
* ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆك ئه‌نجومه‌نێكى بێده‌نگه‌و هیچ كاروچالاكیه‌كانتان نابینرێت؟
- به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كه‌مین ئه‌نجومه‌ن بووین کە دواى ده‌ستبه‌كاربوونمان، به‌ڕێوه‌به‌ری لاداوه‌و و له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌مى ئیداریى بەڕێوەبەر گۆڕاون. ئێمە ئه‌نجومه‌نێكى چالاكین بە پێچەوانەی ئەوەی دەوترێ بێدەنگ و ناچالاکن.