48 کوردستان

ئاگاداربن.. سبەی ئەم شەقامە سەرەکییە بەربەست دەکرێت

01:27 - 22/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی سبەینێ هەینی سایدێکی شەقامی سالم بەڕووی هاتووچۆدا بەربەست دەکرێت.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی، ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، سایدی ڕۆیشتن بە ئاڕاستەی هۆتێل "سلێمانی پاڵاس" لە ڕێکەوتی ٢٣ـی ١٠ی ٢٠٢٦ تا کاتێکی نادیار دادەخرێت.

هاوکات، شارەوانیی سلێمانی داوا لە شۆفێران و هاوڵاتییان دەکات ڕەچاوی ڕێنمایی و هێماکانی هاتووچۆ بکەن و شەقامە دیاریکراوەکان وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن، تاوەکو پڕۆسەی دروستکردنی ئەندەرپاسەکە بە سەرکەوتوویی تەواو دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن