باران بەردەەوام دەبێ و خێرایی با زیاد دەکات
01:00 - 12/04/2026
زەمەن_هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دوشه‌ممه بارانبارین به‌رده‌وامی ده‌بێـت و خێرایی با رو له‌زیادبون ده‌كات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان: كه‌ش به گشتی بارانبارین ده‌بێت و ناسه‌قامگیری كه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت به درێژای ئه‌مڕۆ، سه‌ره‌تا ناوچه شاخاوییه‌كان و ناوچه سنوریه‌كان و قه‌زاو ناحیه‌كانی ناوچه شاخاویه‌كان و ئیداره‌ی زاخۆ له‌گه‌ڵ به‌شێك له سنوری پارێزگای دهۆك له كاته‌كانی پێش نیوه‌ڕۆ بارانبارین ده‌ستپێده‌كات شێوازی دابارین بارانی مامناوه‌ند و لێزمه بارانی پچڕ پچڕ و هه‌وره تریشقه دەبێت له هه‌ندێك كاتدا، پاشان كاریگه‌ری ئه‌م ناسه‌قامگیریه بۆ به‌شه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم به‌تایبه‌ت (سنوری پارێزگای هه‌ولێر به گشتی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین سنوری پارێزگای سلێمانی و ده‌شتی شاره‌زور و پاشان بۆ سه‌ر سنوری پارێزگای كه‌ركوك و ئیداره‌ی گه‌رمیان) درێژده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ندێك كات له كاتی بارانبارین جگه له هه‌وره تریشقه ئه‌گه‌ری ته‌زره بارین هه‌یه زیاتر له‌و ناوچانه‌ی به‌رزیان له هه‌زار مه‌تر زیاتره له ئاستی روی ده‌ریا، خێرای با به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك نزمده‌بنه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردوه، "سبه‌ی دوشه‌ممه كه‌ش نیمچه هه‌ور و ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌وری زیاتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ری بارانبارین له ناوچه‌ی جیا جیا به تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه، له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ پێشبینی ئه‌گه‌ری نمه بارانی كه‌م بۆ سه‌نته‌ری پارێزگاكان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێشبینی باران به شێوه‌ی بارانی به‌هاری و گه‌واڵه باران ده‌بێت هه‌ندێك ناوچه كه‌شه‌كه‌ی سه‌قامگیره، زیادبونی خێرای با به‌رده‌وامی ده‌بێت و هه‌ندێكجار ده‌گاته 30 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا".
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی؛
هه‌ولێر: 18 پله‌ی سیلیزی
پیرمام: 14 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 16 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 9 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 17 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 19 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 18 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 19 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: 18 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: 19 پله‌ی سیلیزی