18 کوردستان

بەپەلە.. لەمڕۆوە قەیرانی غاز نامێنێت، دۆخەکە ئاسایی دەبیتەوە

01:48 - 11/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: دۆخی دابەشکردنی غاز وەک جاران و پێش جەنگەکەی لێدێتەوە، ڕۆژانە 240 تۆن غازمان لە ڕێگەی 12 بارهەڵگرەوە بۆ دێت.

 ئەمڕۆ شەممە، ١١ی نیسانی ٢٠٢٦، عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە ئەمڕۆوە دۆخی دابەشکردنی غاز وەک جاران و پێش جەنگەکەی لێدێتەوە، ڕۆژانە 240 تۆن غازمان لە ڕێگەی 12 بارهەڵگرەوە بۆ دێت، شەش بارهەڵگر بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی دەبێت، شەشەکەی دیکەش بۆ قەزا و ناحیەکانی چواردەوری سلێمانی دەبێت.

وتیشی، هەر ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی ئەو 240 تۆنە، بەمەش چیتر کێشەی دابەشکردنی غاز نامێنێت و پێویستناکات هاوڵاتییان بچنە بەردەم کارگەکانی غاز.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن