بەپەلە.. سەدان مامۆستا بەهۆی نەبونی «هەژماری من»ەوە سبەی مووچەیان رادەگیرێت
01:54 - 11/04/2026
زەمەن_هەواڵ
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێامنی ڕایگەیاند: "له‌كۆى 42 هه‌زارو 956 مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر، 395 مامۆستا هه‌ر خۆیان تۆمارنه‌كردوه، ئه‌مان موچه‌كانیان ڕاده‌گیرێت تاوه‌كو خۆیان تۆمارده‌كه‌ن".
ئەمڕۆ ١١ی نیسانی ٢٠٢٦، نه‌ژاد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، مانگى ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانى سنورى په‌روه‌رده‌ى گشتیى سلێمانى ئاشكرایانكرد، كێشه بۆ موچه‌كانیان دروستبوه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانیش به‌شارپرێسى وت، "له‌كۆى 42 هه‌زارو 956 مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر، 395 مامۆستا هه‌ر خۆیان تۆمارنه‌كردوه، ئه‌مان موچه‌كانیان ڕاده‌گیرێت تاوه‌كو خۆیان تۆمارده‌كه‌ن".
وتیشی: له‌سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى گشتیى سلێمانى، له‌كۆى 42 هه‌زارو 956 مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر ئه‌وه‌ى كه كێشه‌ى موچه‌ى هه‌یه، ته‌نها 647 مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رن، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 252یان كارته‌كانیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌چون وه‌رى بگرنه‌وه، هه‌روه‌ها 395 مامۆستاش هه‌ر خۆیان تۆمارنه‌كردوه، ئه‌مان موچه‌كانیان ڕاده‌گیرێت تاوه‌كو خۆیان تۆمارده‌كه‌ن".
بەڕیوەبەری پەروەردە ئاماژەی بەوەشدا، "له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و كێشه‌یه كێشه‌ى ئێمه‌و وه‌زاره‌تى دارایی‌ش نییه، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌به‌غداوه، ئه‌وان موچه به‌ئه‌لیكترۆنى ده‌نێرن، هه‌ر كه‌سێك خۆى له‌سیستمه ئه‌لیكترۆنیه‌ى ناوى هه‌ژمارى منه تۆمارنه‌كردبێت،له‌به‌غداوه موچه‌كانیان ڕه‌وانه ناكرێت".
باسی لەوەشکرد، "مانگى پێشوو و ئه‌م مانگه‌ش، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌كان‌و یه‌كه‌ى ئیداریی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ى خۆیان تۆمارنه‌كردوه‌و ئه‌وانه‌شى كارته‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بچن وه‌ریبگرنه‌وه، تاوه‌كو كێشه بۆ موچه‌كانیان دروستنه‌بێت".