13 کوردستان

سێ رۆژ بارانە

01:49 - 11/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 کەشناسی هەرێم، کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: تاوەباران و هەورەبروسکە لە زۆربەی ناوچەکاندا دروست دەبێت،

 ئەمڕۆ شەممە، ١١ی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، " ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیاجیا دەبێت، پێشبینی بارینی تاوە بارانی کورت خایەن دەکرێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکاندا، هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت بۆ 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی یەکشەممە ١٢ی نیسان، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوانیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا، پێشبینی تاوە بارانی بەخۆر دەکرێت لە هەندێک کاتدا کە هەورە تریشقەو تەزرەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچەی گەرمیان و هەندێ ناوچە لە سنووری پارێزگای کەرکوک، هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت بۆ 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 هەولێر: 22 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن