شەپۆلەكە گەیشتە هەولێرو ئێوارە لە سلێمانیە
12:55 - 14/03/2026
زەمەن – هەواڵ
هەڤاڵ سدیق، شارەزای
بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، شەپۆلێکی
بارانبارین سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئامژەی بەوەشکرد،
سەرەتای شەپۆلی بارانبارینەکە بە بارانی بەخوڕ و بەلێزمه لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، دهۆک، زاخۆ، سۆران، موسڵ و کەرکوکەوە
دەستپێدەکات.
باسی لەوەشکرد،
لە کاتەکانی ئێوارەوە، بارانبارین تەواوی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین
و گەرمیان دەگرێتەوە، هەروەها ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.