ڕاوەماسی قەدەغە کرا
02:48 - 14/03/2026
زەمەن_هەواڵ
پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند: بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، لە ڕۆژی ١٥ی ئازاری ٢٠٢٦ تاوەکو ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، وەرزی قەدەغەی ڕاوە ماسی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ شەممە، ئاداری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، لە ١٥ی ئادارەوە تا ١٥ی حوزەیران، وەرزی قەدەغەی ڕاوەماسییە و بڕیارەکه هەموو جۆرەکانی ڕاوی ماسی دەگرێتەوه و لە پێناو پاراستنی سامانی ماسیی لە هەرێمی کوردستان.
باس لەوەشدەکات، مەفرەزە و تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان ئامادەکارییان کردووە بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەسەر زێی بچووک و دەریاچەی دوکان لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، داوا لە هاوڵاتییان و ڕاوچییەکان دەکەین هەر کەلوپەلێک کە پەیوەندی بە ڕاوکردنی ماسیی هەیە دووری بخەنەوە لە دەریاچەکان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەش دەڵێت، ڕاوکردن بە(کارەبا-ماددە ژەهـ.ـراوییەکان-ماددە تـ.ـەقەمەنییەکان-تۆڕی کون ورد....هتد) بەهەموو شێوەیەک لە هەموو کاتێک قەدەغەیە.