دەوڵەتی یاسا: نوری مالیکی هەڵبژاردەی ئێمەیە و دەستبەرداری نابین
10:38 - 28/01/2026
دەوڵەتی یاسا لەسەر لێدوانێکی ترەمپ لەبارەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی نووری
مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق هاتە دەنگ و دەڵێت مالیکی هەڵبژاردەی ئێمە و
دەستبەرداری نابین.
ئەحمەد موبەرقەع وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و کەسایەتی نزیک لە مالیکی ڕایگەیاند:
مالیکی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەیسەلمێنێت کە سەرکردەی ڕاستیینەیە لەم سەردەمەی سەرکردەی
دروستکراودا، هەر بۆیە ئێمەش دەستبەرداری نابین و مالیکی هەڵبژاردە دروستەکەیە.
لەلایەکی دیکەوە، عامر فایز، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای دەکات،
چوارچێوەکە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی لێدوانەکەی ترەمپسەبارەت
بە ڕەتکردنەوەی کاندیدکردنی نووری مالیک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەکات.
ئەوەش دوای قسەکانی دۆناڵد ترەمپ دێت کە وتی عيێراق هەڵؤەیەکی گەورە دەکات
با کاندیدکردنەوەی نوری مالیکی و کردنەوەی بە سەرۆکوەزیران و نابێت ڕێگە بدرێت ئەوە دووبارە ببێتەوە. بەهۆی
سیاسەت و بیرە شێتانەکانی، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە،ئەمریکا چیتر یارمەتی عێراق نادات...