8 کوردستان

هەسەدە: پابەندیدن بە ئاگربەست و بەرگری دەكەین

08:37 - 20/01/2026


هەسەدە ڕایدەگەیەنێت، پابەندن بەو ئاگربەستەی کە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لەسەری ڕێککەوتوین و دەستپێشخەری بۆ هیچ کردەوەیەکی سەربازی ناکەن و جەخت لە کرانەوە دەکەن بۆ ڕێڕەوە سیاسییەکان، چارەسەر لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ. ئەوەش لەكاتێكدایە كە شەڕ لە باشور و ڕۆژهەڵاتی كۆبانێ بەردەوامە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پابەندبونی تەواوی هێزەکانمان بەو ئاگربەستە ڕادەگەیەنین کە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لەسەری ڕێککەوتوین، و جەخت دەکەینەوە کە دەستپێشخەری بۆ هیچ کردەوەیەکی سەربازی ناکەین، مەگەر هێزەکانمان لە داهاتودا ڕوبەڕوی هەر هێرشێک ببنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جەخت لە کرانەوەمان دەکەین بۆ ڕێڕەوە سیاسییەکان، چارەسەرە گفتوگۆییەکان و دیالۆگ، و ئامادەییمان بۆ هەنگاونان بەرەو جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ١18ـی ئەم مانگە، بەو شێوەیەی کە خزمەت بە هێورکردنەوە و سەقامگیری دەکات.

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێكی دیكەدا دەڵێت، "لەم ساتەدا هێزەکانمان و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، بەرپەرچی هێرشە توندەکانی گروپە چەکدارەکانی دیمەشق دەدەنەوە بۆ سەر گوندەکانی حەمدون، قوبە و جەعدە لە باشوری شاری کۆبانێ، جگە لە تێکشکاندنی هێرشەکان لەسەر هێڵی جەلەبیە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ. پێکدادانەکان تا ئێستاش بەردەوامن".

هێرشی فراوانی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ سوریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژاڤای كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ فه‌رمانیكردوه‌ ڕوبه‌ڕوی ته‌واوی هێرشه‌كان ببنه‌وه‌ و ڕێگه‌ نه‌درێت چه‌كداره‌كان پێشڕه‌وی بكه‌ن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن