110 کوردستان

17 ساڵ لەسەرۆكایەتی كۆمار راوێژكاربووە.. ژیاننامەی نزار ئامێدی كاندیدەكەی یه‌كێتی

02:07 - 05/01/2026

 

زەمەن - هەواڵ

ئه‌مڕ‌ۆ دووشه‌ممه‌ 5ی1ی2025، دوا واده‌یه‌ بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق راگه‌یاند و نزار ئامێدی كرده‌ تاكه‌ كاندید بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ كاروان گه‌زنه‌یی وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: نزار ئامێدی ته‌نها كاندیدی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، رۆژی 30ی12ی2025، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژاردو هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ دوا رۆژی ئه‌و واده‌یه‌یه‌.

ژیاننامەى نزار ئامێدى
ناوى تەواو: نزار محەمەد سەعید محەمەد ناسراو بە نزار ئامێدى
ساڵى لەدایکبوون : 6ی2ی1968
شوێنى لەدایکبوون: قەزاى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک
بارى خێزانى: هاوسەردارە و خاوەنی چوار کوڕە
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری میکانیکى زانکۆى موسڵ
زمان: کوردى و عەرەبى

چالاکى سیاسى و رێکخراوەیى:

1- ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتمانیى کوردستان بووە
2- لە ساڵى 2022ەوە ئەندامى هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەتە
3- لە ساڵى 2023 ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بووە
4- لەساڵێ 2024 کراوە بە لێپرسراوى مەکتەبى سیاسى یەکێـتىی نیشتمانیى کوردستان لە بەغداد
5- لە ساڵى 1993 تا 2003 لە نوسینگەى سکرتێرى گشتى یەکێـتیى نیشتمانیى کوردستان کارى کردووە
6- لەساڵى 2005 تا 2022 راوێژکارى سەرۆککۆمار بووە، لە سەردەمى سەرۆک مام جەلال و د. فوئاد مەعسوم و د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح-دا
7- لە ساڵى 2022 تا 2024 وەزیرى ژینگەى عیراق بووە.
8- ئێستاش كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن