بۆچی بەغداد بەشەخۆراکی هەرێمی ڕاگرتووە؟
01:00 - 06/01/2026
زەمەن_هەوال
بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی کێشەی داراییەوە لەساڵی نوێدا هیچ بەشەخۆراکێک لەلایەن بەغدادەوە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، کامەران فەتاح بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی لەبارەی هۆكاری نەناردنی بەشە خۆراكی هاوڵاتییانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە ئاشکرایکرد، بەهۆی کێشەی داراییەوە لەساڵی نوێدا هیچ بەشەخۆراکێک لەلایەن بەغدادەوە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، لەوچوارچێوەیەشدا نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی عێراق کراوە و لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەداین.
دەشڵێت، چاوەڕواندەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت و بەغداد دەست بە ناردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان بکاتەوە.
هاوکات، جێگای ئاماژەیە، بەهۆی ئەوەی هەرێم پارەی بەشەخۆراکی هاوڵاتییانی لەساڵی ٢٠٠٣ ـەوە تا ساڵی ٢٠٢٢ بۆ بەغداد نەناردووە، کە بڕەکەی زیاتر لە١١٧ ملیار دینارە، بەغداد بەشەخۆراکی هەرێمی ڕاگرتووە.