عومەر گوڵپی: یەکساڵ پەرلەمانتارەکانی کۆمەڵ مووچەی پەرلەمانتاریان رەتکردۆتەوە
02:38 - 02/12/2025
زەمەن:-
عومەر گوڵپی،
پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری، لە پەرلەمانی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
بڵاویکردووەتەوە، ئێمە بەشداری ئەو دانیشتنە یەک سەعاتیەمان نەکرد کە ساڵێک لەمەوپێش
واتە لە ٢ی ١٢ی ٢٠٢٤ و ئیمتیازو مووچەی پەرلەمانتاریمان ڕەد کردەوە.
دەقی بڵاوکراوەکە؛
باشمان کرد، یان خراپ؟
پاش بەدەستهێنانی
متمانەی خەڵک لە هەڵبژاردنی تایبەت بە پەرلەمانی کوردستان، ئێمە بەشداری ئەو دانیشتنە
یەک سەعاتیەمان نەکرد کە ساڵێک لەمەوپێش واتە لە ٢ی ١٢ی ٢٠٢٤ بەڕێوە چوو و تیایدا
٩٧ پەرلەمانتار سوێندیان خوارد!
ئێمە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە
نەبووین و ئیمتیازو مووچەی پەرلەمانتاریمان ڕەد کردەوە!
باشمان کرد یان خراپ،
ئەو بڕیارو هەڵسەنگاندنە بۆ خەڵک بەجێدێڵین!
عومەر گوڵپی
٢ی ١٢ی ٢٠٢٥