لە 24ی مانگ بۆ 29 گەرما تا (6) پلە دادەبەزن
11:52 - 23/06/2026
زەمەن – هەواڵ
لە سبەینێ چوارشەممەوە کەشەکە بەتەواوی دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی
بەرچاو دادەبەزن، هاوکات شەپۆلێکی خۆڵبارینیش چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم گۆڕانکارییە گەورەکە لە سبەینێ چوارشەممەوە دەستپێدەکات،
کاتێک پلەکانی گەرما بەڕێژەی (4 بۆ 6) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە. لەگەڵ دابەزینی پلەکانی
گەرما، خێرایی با بۆ سەروو 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی
بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ و کەمبوونەوەی مەودای بینین لە بەشێک لە ناوچەکان.
پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، دوای نزمبوونەوەی
پلەکانی گەرما لە سبەینێدا، بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک کەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەکانی
گەرما لە زۆربەی ناوچەکان لە ژێر 40 پلەی سیلیزی یان نزیک لەو ژمارەیە دەمێننەوە،
هاوکات جەختیش دەکرێتەوە کە لەو ماوەیەدا هیچ شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە ناوچەکە ناکات.