21 کوردستان

ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

12:18 - 02/12/2025

مزەمەن - هەواڵ

 

 ئەمڕۆ سێشەممە، دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن؛ دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش.

 لەمەودوا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی هاتنی مووچەی مانگی 10 دەکەن و ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووش وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لیستی مووچەی ڕادەستی بەغدا کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن