نرخی زێڕ دابەزی
            
                 12:42 - 04/11/2025 
        
            
            
              
               
            
            
       
زەمەن _ ئابووری
 
 نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی ئۆنسەیەک هاتە خوار چوار هەزار دۆلارەوە.
 ئەمڕۆ سێشەممە، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
یەک ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار و 994 دۆلارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 686 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 به 801 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 به 915 هەزار دینارە.