22 عیراق

سودانی: مەرجى کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان چەکداماڵینى گرووپە چەکدارەکانە

07:55 - 03/11/2025

زەمەن پرێس:
محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بەسەرۆکایەتى ئەمەریکا دەکاتە مەرجى چەکداماڵینى گروپەچەکدارەکان، کە ئەمەریکا داوایدەکات.
سودانى لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەغداد لەگەڵ ئاژانسى رۆیتەرز جەختیکردەوە، داعش لە عێراق بوونى نەماوە و سەقامگیریی هەیە، هێشتا پلانى کشانەوەى هاوپەیمانان تا مانگی ئەیلولی ٢٠٢٦ لەئارادایە، چونکە هەڕەشەی گروپە چەکدارەکان زۆرکەمبووەتەوە.
وتیشى: پاساوى مانەوەى هاوپەیمانان نەماوە، دواى کشانەوەى هاوپەیمانان بە دڵنیاییەوە بەرنامەیەکی ڕوون بوونى دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە هەر چەکێک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت. "ئەمە داواکاری هەمووانە، کوتلەکان دەتوانن بچنە ناو هێزە ئەمنیی فەرمییەکان یان دواى دانانى چەک بچنە ناو سیاسەتەوە"
سودانی باسی لەوەشکرد، دامەزراوەکانی دەوڵەت بڕیار لەسەر شەڕ و ئاشتی دەدەن و هیچ لایەنێک ناتوانێت عێراق بەرەو شەڕ و ململانێ ڕابکێشێت
قسەکانى سودانى لەکاتێکدایە، فشارەکانی ئەمەریکا لەسەر عێراق بۆ چەکداماڵینى گروپەچەکدارەکان بەردەوامن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن