بەپەلە.. خانەنشینانی پێشمەرگە زەوی وەردەگرن
02:29 - 03/11/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
بەپێی بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان پێشتر سوودمەند نەبوون لە زەوی، خانەنشین بوبن زەوییان پێ دەدەرێت، یەكێك لەم توێژانەی زەوی وەردەگرن، خانەنشینانی سەربازین.
ئەمڕۆ دووشەمە، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، كەریم باست نوێنەری خانەشینان، رایگەیاند، بڕیارێك لە خزمەتی خانەنشینانی سەربازی خرایە خزمەت، ئەویش هاوشێوەی فەرمانبەران وردبینی لە فۆرمی خانەنشینانی سەربازی بۆ وەرگرتنی زەوی تەواو كراوە.
باسی لەوەش كرد، بەپێی بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان پێشتر سوودمەند نەبوون لە زەوی، زەوییان پێ دەدەرێت، یەكێك لەم توێژانەی زەوی وەردەگرن خانەنشینانی سەربازین.
روونی كردەوە، بەپێی كارتی زانیاریی زەوی بۆ خانەنشینانی سەربازیش تەرخان دەكرێت، تا ئێستەش بە چەند قۆناغێك لە زۆربەی شار و شارۆچكەكان زەویی دابەش كراوە.
زیاتر وتی، تا ئێستەش ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران و هەروەها خانەنشینان كە سوودمەند نەبوون پێشتر لە وەرگرتنی زەوی، زەوییان وەرنەگرتووە و بڕیارە لە قۆناغەكانی داهاتوو زەوی وەربگرن.
٢٧ی ئایاری ساڵی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون، قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە لە زاخۆ و گەرمیانەوە دەستی پێ كرد، دواتر هەولێر و سلێمانی گرتەوە كە هەر پارچە زەوییەك ٢٠٠ مەترە.