11 کوردستان

کاڵکان: بەبێ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ هێز نییە گەریلایەک لە چیا بهێنێتە خوارەوە

09:44 - 15/10/2025

زەمەن پرێس:
سەرکردەیەکی دیاری کەجەکە دەخت لەوە دەکاتەوە دەوڵەت بە دروستی مامەڵە لەگەڵ پرسەکە ناکات، سیاسەت دەکەن، ئێمە بەرپرسیارێتیی ئەو بڕیارانە لە ئەستۆ دەگرین کە داومانن، با زەمینەی یاسایی و سیاسیی بڕەخسێنرێت و ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتیی ئەمە بکات و دەشڵێت: جگە لە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ هیچ هێزێک ناتوانێت گەریلایەک لە چیا بهێنێتە خوارەوە.
دوران کاڵکان لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤیدا، سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا رایگەیاند: وتیان کۆنگرە ببەستن، وتمان دەتوانین کۆنگرە ببەستین، بەڵام ناتوانین بڕیارەکانی کۆنگرەکە جێبەجێ بکەین، تەنها کەس کە بتوانێت ئەمە بکات ڕێبەر ئاپۆیە، ئەگەر هەلومەرجەکانی کارکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێکبێن، ڕێبەر ئاپۆ ئەمە دەکات، بەڵام لە ئێستادا هیچ گۆڕانکارییەکیان ئەنجامنەداوە، لەناو بارودۆخی دیلییدا دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ هەموو شتێک بکات.
دوران کاڵکان وتیشی: هەندێک پارتی ئۆپۆزیسیۆن ئەرێنی مامەڵە دەکەن، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتەوە هێشتا واز لە زیهنییەت و سیاسەتی نکۆڵیکردن و قڕکردنی کورد نەهێنراوە، دان بە بوونی کورددا نانێت، بەهیچ جۆرێک بەدوای چارەسەریدا ناگەڕێن.
باسی لەوەشکرد، بەرامبەر ئەو شتانەی کە ئەوان ئەنجامیاندا، تاکە شتێکیان ئەنجامنەداوە، کۆمیسیۆن هەیە، قسەدەکەن و سەرقاڵن، ڕوون نییە ئاخۆ چی دەکەن و شتێکی ناڕوون هەیە، با لە ئێستادا بڵێین یاسای پەشیمانی دەرکەن.
ئەو سەرکردەیەی کەجەکە جەختیکردەوە، هیچ کەس ناتوانێت بەبێ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تاکە شەڕڤانێک لە چیا دووربخاتەوە، با ٤٠ ساڵی تریش چاوەڕێبن، ناتوانن ئەمە جێبەجێبکەن و ناتوانن وابکەن جێبەجێ بکرێت، دەسەڵات بە دروستی مامەڵە لەگەڵ پرسەکە ناکات و سیاسەت دەکەن، بۆئەوەی پەکەکە تەسفیەبکەن، هەرچییەک پێوسیت بکات دەیکەن، لایەنە ڕانتخۆرەکانیش دەرفەت دەقۆزنەوە و سوودی لێ وەردەگرن.
لە کۆتایشدا کاڵکان باسی لەوەکرد، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان چووە شەرم ئەلشێخ، چووە ئەمریکا، لەگەڵ ترەمپ ڕێککەوتنی کرد، لەگەڵ نەتانیاهۆ ڕێککەوتن دەکات، لەگەڵ هەمووان دەیەوێت ڕێککەوتن بکات، دەزانن چیتان بەسەر دێت، تا ئێستا هەرچی ڕوویدابێت، هەمان شت دووبارە دەبێتەوە، ئەمە ڕاستییەکە، لەم ڕووەوە داوا لە هەموو لایەک دەکەم کە جددی بن و بە دروستی لە پرۆسەکە تێبگەن و پاڵپشتی ئەرک تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بکەن و ئیرادەی خۆیان بەکار بێنن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن