سۆمۆ: به‌غدا ئه‌و قه‌رزانه‌ی كۆمپانیاكان ناگرێته ئه‌ستۆ كه لای حكومه‌تی هه‌رێمن
11:35 - 01/10/2025
زەمەن
پرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتیی كۆمپانیای سۆمۆ رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه سێقۆڵییه‌كه ئه‌وه له‌خۆگرناگرێت
كه به‌غدا ئه‌و قه‌رزانه‌ی كۆمپانیاكان له ئه‌ستۆ بگرێت كه لای حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانن.
نزار شه‌تری،
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به میدیای ره‌سمی
عێراقی وت، عێراق به‌ته‌واوه‌تی پابه‌نده به رێككه‌وتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س له‌باره‌ی
بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م دێت، له‌چوارچێوه‌ی
پشكی بڕیارلێدراوی عێراق له‌لایه‌ن ئۆپیكه‌وه، هه‌ژمار ده‌كرێت.
شەتری
باسی لەوە کردوە، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ئێستادا ده‌گاته 190 هه‌زار به‌رمیلی
رۆژانه‌و ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌نارده‌كردندا زیاد بكرێت، چونكه
وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كان به‌ره‌و زیادبون ده‌ڕوات و به‌وه‌ش قه‌باره‌ی
هه‌نارده‌كردن زیاد ده‌كات.
بەڕێوەبەری
سۆمۆ جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه رێككه‌وتنه سێقۆڵییه‌كه‌ی نێوان به‌غداو هه‌ولێرو
كۆمپانیاكانی نه‌وت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه له‌خۆناگرێت كه حكومه‌تی فیدراڵ، ئه‌و
قه‌رزانه‌ی كۆمپانیاكان بگرێته ئه‌ستۆ كه لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن.