مەسرور بارزانی: حكومه‌تی هه‌رێم تا كۆتایی ساڵی 2028، خزمه‌تگوزاریی بانكی بۆ زیاتر له 50% به‌رز ده‌كاته‌وه
11:32 - 01/10/2025
زەمەن پرێس:
سەرۆکی
حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا كۆتاییی ساڵی 2028،
خزمه‌تگوزاریی بانكی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بۆ زیاتر له 50% به‌رز ده‌كاته‌وه،
ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه، به‌ڵام كاری زۆر زیاتر له پێشه.
مه‌سرور
بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له‌باره‌ی "هه‌ژماری
من"، رایگه‌یاند:خۆشحاڵم كه
ده‌بینم زیاتر له نیو ملیۆن فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
ئێستا مووچه‌كانیان به شێوه‌ی دیجیتاڵی، له ڕێگه‌ی ئه‌و بانكانه‌وه وه‌رده‌گرن
كه به‌شدارن له پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من).
وتیشی: له
دوای ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من)ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2023
ه‌وه تا ئێستا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ژماری بانكییان له كوردستان هه‌یه،
له كه‌متر له 5%ه‌وه بووه به زیاتر له 15%.
سەرۆکی
حکومەت ئاماژەى بەوەشکردوە، پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری
من) بانكه‌كانی هانداوه بۆ فراوانكردنی خزمه‌تگوزاریی تاكه‌كه‌سی و زیادكردنی لق
و تۆڕه‌كانی ئامێری ڕاكێشانی پاره و باشتركردنی خزمه‌تگوزاریی كڕیاران.
دەشڵێت: پاره
دانان له بانكه به‌شداربووه‌كانیش، به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوونه، كه به‌م
هۆیه‌وه، قه‌رزی تاكه‌كه‌سی و بازرگانی ده‌درێت.
مەسرور
بارزانی ئەوەی خستەڕوو، تا ئێستا زیاتر له سێ ملیار دۆلاری مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی
هه‌رێم، له ڕێگه‌ی بانكه به‌شداربووه‌كانه‌وه دراوه، ئه‌مه‌ش هه‌لی كاری نوێی
له كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كاندا ڕه‌خساندووه و ڕێگه‌ی بۆ دروستبوونی متمانه‌ی
بانكی خۆشكردووه.
بە وتەى
سەرۆکی حکومەت، هه‌ژماری من)، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانی ئاسانتر و خه‌رجكردنیشی خێراتر كردووه و ڕوونی و شه‌فافییه‌ت له
دابینكردنی مووچه‌ی حكومه‌تیشدا زیاتر بووه.
هاوکات
ناوبراو باسی لەوە کرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا كۆتاییی ساڵی 2028، خزمه‌تگوزاریی
بانكی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بۆ زیاتر له 50% به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌مه
هه‌نگاوێكی گرنگه، به‌ڵام كاری زۆر زیاتر له پێشه.
سەرۆکی
حکومەت دەشڵێت: به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن تاكوو خه‌ڵكی سوود له خزمه‌تگوزاریی
بانكیی پارێزراو و سه‌رده‌مییانه ببینن، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له كارنامه‌ی كابینه‌ی
نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.