78 کوردستان

ئێستا.. لێدوانی وتەبێژی حكومەت سەبارەت بەمووچەی مانگی (٧)

02:07 - 24/09/2025

زەمەن - هەواڵ

 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەموو ئامادەکارییەکی کردووە و هەر لەگەڵ گەیشتنی مووچەی مانگی تەمموز (حەوت)، دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

گوتەبێژی حکوومەت باسی لەوەش کرد "لیستی مووچەی مانگی هەشتیش ئامادە کراوە و بەمزووانە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت."

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:
- توانای بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 234 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.
- لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە دەستپێدەکات.
- کەشێکی دانوستان و لێکتێگەیشتن هەیە کە ئەمە خواستی ئێمەیە.
- رەزامەندی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی دەدەین..
- رێککەوتنی نەوت بۆ ماوەی سێ مانگە.
-

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن