نەوەی نوێ: درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ڕێگا و دیدگای كاك شاسوارین و بڕیارەکەی دادگا چاوەڕوانکراو بوو
12:32 - 02/09/2025
زەمەن _ هەواڵەکان
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕایگەیاند: درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ڕێگا و دیدگای كاك شاسوارین و ده‌شڵێت، "له‌ئێستاوه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه له 11ی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامده‌درێت هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه ".
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی دادگای سلێمانی، سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر شاسوارعەبدولواحید دا سەپاند جولانەوەی نەوەی نوێ، لە له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌بڕیاری زیندانیكردنی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای سلێمانی بۆ ئێمه و هه‌مو خه‌ڵكی ئازیزی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانكراوبو، چونكه ته‌وقیتی ده‌ستگیركردنی كاك شاسوار و هه‌ڵكوتانه‌سه‌رماڵه‌كه‌ی له‌نیوه‌شه‌ودا له‌لایه‌ن هێزێكی دامامكداره‌وه و نه‌بونی هیچ به‌ڵگه و شایه‌تێك له كه‌یسه‌كه‌دا، به ڕونی پێیگوتین چ ده‌رئه‌نجامێك له بڕیاری دادگا ده‌كه‌وێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ڕێگا و دیدگای كاك شاسوارین، له‌جاران به‌گوڕتر ده‌بین له دژایه‌تییكردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تاڵانچیی و چه‌ته‌یه‌ی یه‌كێتیی و پارتیی چاوپۆشیی له هیچ ڕه‌فتارێكی چه‌ته‌گه‌ریان ناكه‌ین،
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین كه ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید نه‌وه‌ی نوێ و سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌ناو خه‌ڵك خۆشه‌ویستتر ده‌كات و ئێمه نه‌ك هه‌ر سارد نابینه‌وه، به‌ڵكو كارێك ده‌كه‌ین كاك شاسوار و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ریان پێمان به‌رز بێت".
نه‌وه‌ی نوێ باسی له‌وه‌شكردوه، "له‌ئێستاوه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه له 11ی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامده‌درێت هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه و ئاماده‌ین، هه‌ڵبژاردنێك كه دڵنیاین خه‌ڵك سزای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناشه‌رعیی و چه‌ته‌ییه‌ی پارتیی و یه‌كێتیی ده‌دات".