ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت: رووداوەكانی سلێمانی بەرجەستەكردنی ئەو وتەیەیە كە دەڵێت شەڕی كورد كۆتایی نایەت
12:06 - 24/08/2025
زەمەن – هەرێمی كوردستان
لەگەڵ گەڕانەوەی
ئارامی بۆ سلێمانی، دەسەڵاتدارانی خۆجێی ڕایانگەیاند، لیژنەی قەرەبوکردنەوە دەستی
بە کارەکانی کردوە بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو زیانانەی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە ئەنجامی
ئەو پێکدادانە چەکدارییانەی کە بهرهبهیانی ڕۆژی هەینی لە شارەکەدا ڕویدا.
سەلام عەبدولخالق،
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی، دوپاتی کردەوە کە "لاهور
شێخ جەنگی لە زیندانێکی ئەمنی ڕاگیراوە و باری تەندروستی باشە".
ڕۆژنامهی شهرق
ئهلئهوسهت له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردهوه، "وادەردەکەوێت هەردو کوڕەكەی سەرۆکی
کۆچکردو جەلال تاڵەبانی (بافڵ و قوباد) لە رێگادابن بۆ سەپاندنی کۆنتڕۆڵی سیاسی و
ئەمنی بەسەر پارێزگاری سلێمانیدا، هێشتنەوەی وەک ناوچەیەکی هەژمون بۆ حزبەکەیان (یەکێتی
نیشتمانی کوردستان) دوای دورخستنەوەی لاهور شێخ جهنگی ئامۆزایان و شاسوار عەبدولواحید،
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ".
ئاماژه بهوهشكراوه،
سەرچاوە کوردییەکان گومانیان هەیە لەوەی بتوانن ئەو کارە بكەن، بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی
ئەوەی لاهور شێخ جەنگی و شاسوار عەبدولواحید لە شارەکەدا، لایەنگرێكی رێژەیییان هەیە،
بەتایبەت دوەمیان خاوەنی 15 كورسی پهرلهمانییه و له پهرلهمانی عێراقیش 8
كورسی ههیه.
له ڕاپۆرتهكهدا
هاتوه، "جگە لە تەحەدای لاهور شێخ جەنگی و شاسوار عەبدولواحید، ڕەنگە هەڵوێستێک
لەلایەن "سەرکردە مێژوییەکانی" یەکێتییەوە دەربکرێت و تێبینی خۆیان لەسەر
ئەو ڕوداوە خوێناویانەی ڕویانداوە ڕابگهیهنن، كه ئهوهش ڕهنگه تەحەدایەک بۆ
دەسەڵاتی بافڵ تاڵەبانی دروستبکات".
سەلیم سۆزا، توێژهر
کە نیشتەجێی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە دەڵێت، "ئەوەی لە سلێمانی ڕویدا
بەرجەستەکردن و درێژکراوەی ڕاستەقینەی ئهو وتهیهیه كه دهڵێت (جەنگی كورد كۆتایی
نایەت، بەڵام ئەمجارە شەڕێک نییە دژی دوژمنانی عەرەب، فارس، یان تورک بۆ مافە نەتەوەیی
و کولتورییەکان، بەڵکو شەڕی نێوان ئامۆزاکان".
ئهو توێژهره
پێیوایه ئهوهی له سلێمانی ڕویدا "شەڕێکە لە نێوان نەوەی نوێی ئەندامانی یەکێتیدا
کە لەسەر میراتی حزبەکە و پاشماوەی شکۆ و کاریگەری و هەژمونی حزبەکە دەجەنگن".
له ڕاپۆرتهكهدا
ئهوهش هاتوه، "دەسەڵاتدارانی سلێمانی پاساو بۆ ڕوداوەکان دەهێننەوە و دەڵێن،
لاهور شێخ جەنگی ئامادەنەبوە بچێته بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردن
لە دژی دەرچو، ئەوەش بە پشتبەستن بە دو ماددەی پەیوەست بە هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانی".