لە کۆمیسیۆنەوە بۆ كاندیدەكان: ژمارەكانتان بە تیروپشک دیاری ناکرێت
12:27 - 17/08/2025
زەمەن -هەولێر
تیروپشک بۆ پێدانی
ژمارە بە کاندیدەکان ناکرێت و حزب و لایەنە سیاسییەکان خۆیان ئەو ئەرکە لە ئەستۆ دەگرن.
جومانە غەلای، وتەبێژی
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاشكرایكرد: "پرۆسەی وردبینی
بۆ ناو و سیڤی کاندیدان کۆتایی هاتووە و لە ئەنجامدا 199 کاندید گۆڕانکارییان پێ
کراوە، هەروەها 70 کاندیدی دیکەش دوورخراونەتەوە."
جومانە غەلای سەبارەت
بە شێوازی پێدانی ژمارە بە کاندیدەکان، جومانە غەلای ئاماژەی بەوەدا کە کۆمیسیۆن تیروپشک
ئەنجام نادات، بەڵکو حزب و قەوارە سیاسییەکان خۆیان ژمارە بە کاندیدەکانیان دەدەن.
هۆکاری گۆڕانکاری
و دوورخستنەوەکانیشی خستەڕوو و گوتی: "بەشێک لەو کاندیدانە بەهۆی نەبوونی بڕوانامەی
خوێندنەوە بووە و لە شوێنیان کاندیدی دیکە دانراون، هەندێکی تریان بەهۆی ئەوەی مەرجەکانی
کاندیدبوونیان تێدا نەبووە دوورخراونەتەوە".بە گوتەی گوتەبێژی کۆمیسیۆن، لە نێو
ئەو کەسانەی دوورخراونەتەوە یان گۆڕاون، شەش کاندیدی سەربەخۆ و شەش کاندیدی مەسیحی
بوونیان هەیە، هەروەها 97 کاندیدی دیکە بەهۆی نەبوونی بڕوانامە دوورخراونەتەوە.