61 عیراق

بەپەلە.. دووبرا لە بیرێکدا خنکان

04:58 - 16/08/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 دووبرا لەکاتی پاککردنەوەی بیرێکی ئاودا لە پارێزگای سەڵاحەدین خنکان  و برایەکی دیکەشیان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێ.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی ئابئ ٢٠٢٥، یاسین محەممەدعەلی داودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، ڕایگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ لە گوندی ناهیەی سەر بە ناحیەی ئاشوور لە قەزای شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەدین، سێ برا چوونەتە نێو بیرێک بەمەبەستی پاککردنەوەی، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئۆکسجین و بوونی گازی ژەهراوییەوە دووان لە براکان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش لەبراکان رەوانەی نەخۆشخانە کراوە."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن