39 کوردستان

داوای قەدەغەکردنی کاری خۆبەخشی لە کەرتی تایبەت دەکەین

11:26 - 18/08/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

وەزارەتی کار لە پلانیدایە کە کارکردن بەشێوەی خۆبەخش لە کەرتی تایبەت قەدەغە بکات بەهۆكاری ئەوەی گەنج هیچ فێرنابێ و دەچەوسێنرێنەوە.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاشكرایكرد كە ئەوان وەك وەزارەت، نووسراوێکیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناردووە، کاریی خۆبەخشی لە کەرتی تایبەت قەدەغە بکرێت.

وتیشی: داواکەمان تەنیا بۆ کەرتی تایبەتە و کارمەندانی خۆبەخشی کەرتی گشتیی ناگرێتەوە، لەبارەی وەڵامدانەوە و جێبەجێکردنی بڕیارەکەش باسی لەوە کرد، "چاوەڕێی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانین هەر کاتێک وەڵامیان داینەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکەین."

وتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەدا، لەدوای بەدواداچوونەکانمان بۆمان دەرکەوت ئەو کەسانەی لەکەرتی تایبەت بە خۆبەخش کاردەکەن هیچ دەرفەتی ئەوەیان نییە کارەکە بە باشی فێرببن بەڵکو بەپێچەوانەوە تەنیا کات بەفیڕۆ دەدەن و لەلایەن خاوەن کارەوە دەچەوسێنرێنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە لە دامودەزگا گشتییەکان هەر کاتێک دەرفەتی دامەزراندن بێتەپێش، ئەوە کاری لەپێشینە بۆ خۆبەخشەکان دەبێت.
سەرچاوە: k24

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن