34 کوردستان

چەند رێنماییەكی گرنگ لەلایەن هاتوچۆوە بۆ شۆفێران بەهی خۆڵبارینەوە

11:50 - 17/08/2025




بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی روی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین، چەند رێنمایی و هۆشدارییەکی ئاراستەی شۆفێران کرد و داوایان لێدەکات بۆ سەلامەتیی گیانیان پابەند بن پێوەی.

لە راگەیەندراوێکدا، هاتووچۆی سلێمانی جەختی لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ کردووەتەوە، لەوانە:

کەمکردنەوەی خێرایی و شوفێریکردن بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە.

پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئۆتۆمبێلەکاندا.

داگیرساندنی گڵۆپی تەم (Fog Light) بۆ باشتر بینین.

بەکارهێنانی ماسک لەپێناو پاراستنی تەندروستی.


هەروەها هاتووچۆی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان کردووە، تا کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینەکە، گەشتەکانیان بۆ ناوچە شاخاوییەکان و رێگا دەرەکییەکان دوابخەن یاخود ئەنجامی نەدەن ئەگەر پێویست نەبێت.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتییەکە ژمارەی هێڵە گەرمەکانی بڵاوکردووەتەوە تاوەکو هاوڵاتییان لە کاتی پێویستدا پەیوەندییان پێوە بکەن:

کۆنترۆڵی هاتووچۆ: ١٨٨

سەنتەری هەماهەنگیی پەیوەندییەکان (PJCC): ١٠٠

فریاگوزاریی تەندروستی: ١٢٢

بەرگریی شارستانی: ١١٥

پۆلیسی فریاکەوتن: ١٠٤

ئاسایش: ١٠٦

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن