دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
09:06 - 17/08/2025
زەمەن پرێس:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چالاکییەکدا لەناو شاری
سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئایاشی هەرێم، دوای
نیوەڕۆی٢٠٢٥/٨/٥ لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری ورد و
بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەفەرمانی دادوەری
لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەشاری سلێمانی، توانیان لەبۆسەیەکدا دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی
هۆشبەر دەستگیربکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕی ( ١٩ )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاک،
ئامانجیان شاردنەوە و بردنەدەرەوەی ماددەکە بووە لەڕێگەی بارهەڵگرێکەوە بۆ دەرەوەی
هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیەندراوەکە
لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٥لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە
هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.