شاخەوان عەبدوڵا: هیچ موچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت
08:24 - 17/08/2025
زەمەن پرێس:
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، کێشەی داهاتە
نانەوتییەکان رێککەوتنیان لەبارەوە کراوە، مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتیش دەدرێت و
هیچ مووچەیەکیش نافەوتێت.
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کێشەی
نەوت کۆتاییهاتووە، کێشەی داهاتە نانەوتییەکان رێککەوتنیان لەبارەوە کراوە، مووچەی
مانگەکانی شەش و حەوتیش دەدرێت و هیچ مووچەیەکیش نافەوتێت.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەستکردن بە هەناردەکردنی
نەوت، مووچەش خەرجدەکرێت.
شاخەوان عەبدوڵا جەختیشیکردەوە، هیچ موچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت و
موچەکانی مانگی شەش و حەوت رەوانە دەکرێن، لەسەر داهاتە نانەوتییەکانیش هەرێم و
بەغداد رێككەوتنیان کردووە.