109 کوردستان

دوو بەرپرسی پارتى: کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.

11:10 - 16/08/2025

زەمەن پرێس:
دوو بەرپرسی پارتى دیموکراتى  کوردستان کە یەکێکیان وەزیرە دەڵێن، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت، سبەینێش رۆژی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ ئەو پرسە و رۆژی سێ شەممەش بریار دەدرێت.
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تا چه‌ند ڕۆژێكی دیكه‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی ناردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
هاوکات ئاری هەرسینیش، کە بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانە لە سلێمانی دەڵێت، بەغداد هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران دەنێرێت.
بڕیارە رۆژی سێ شەممە کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام بدرێت و راپۆرتی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق بدرێتە دەست سودانی و بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا سودانی بڕیار لەسەر مووچە بدات.
تەنها ئەمڕۆ و سبەینێ کات لەبەردەست حکومەتى هەرێم ماوە بۆ رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ کە ئەگەر رادەستیان بکات ئەوا چاوەروان دەکرێت لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر خەرجکردنی موچەى مانگی شەش بدرێت.
هەفتەى رابردووش بەهۆی ئەوەى لیژنەکان کاری لێکۆڵینەوەیان لە داهاتى ناوخۆ و بەرهەمهێنانی نەوت تەواو نەکردبوو لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق بریاڕ لەسەر ناردنی موچەی مانگی شەش نەدرا.
١٣ـی ئەم مانگە هەرێم و بەغدا رێککەوتنێکی نوێیان لەسەر نەوت کردووە و دەستدەکەن بەر رادەستکردنی نەوتەکە بە کۆمپانیای سۆمۆ، بەڵام بەرپرسێکی باڵای عێراق دەلێن تا ئێستا هەرێم نەوت و داهاتی ڕادەست نەکردوە، هەرێمیش دەڵێت، نەوت و داهات ئامادەیە و ڕادەستی دەکەین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن