71 عیراق

80%ـی پارەی عێراق لەناو ماڵەکاندا هەڵگیراون

02:40 - 12/08/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕایگەیاند:دەیانەوێت متمانە بۆ خەڵک بگێڕنەوە پارەکانیان لە بانک هەڵبگرن، چونکە لە ئێستا لە عێراق بەهۆی لاوازی متمانە بە سیستمی بانکی ٨٠٪ی پارەی کاش لە ماڵەکاندا هەڵگیراون.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢ی ئابی ٢٠٢٥، رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمی لەسەر زاری  عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای کرد؛ بەڵگەنامەی چاکسازیی بانکی ٢٠٢٥، پلانێکی ستراتیژی لە خۆی دەگرێت بۆ گەڕانەوەی متمانە بۆ بانکەکان و چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتیان.

هەروەها دەشڵێت:  کە بەڵگەنامەی چاکسازی بانکی ئامانجی نوێکردنەوە سیستمی بانکییە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و راکێشانی کۆمپانیا جیهانییەکان، تەنها 10%ـی بانکەکان سەرنجیان لەسەر پڕۆژەکە هەیە، 10 بانکیش لە هەڵوەشاندنەوەدا بەهۆی ئەوەی توانایان نییە ئەو پارەیە بگەڕێننەوە کە هاوبەشەکانیان لایان داناون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن