بانکی TBI لەپارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە
08:53 - 16/08/2025
زەمەن پرێس:
پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت، وەك نوێنەری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق بە پێویست و گرنگمان زانی كە نوسراو ئاراستەی بانكی بازرگانی عێراق TBI بكەین بۆ ئەوەی لقێكی خۆیان لەهەڵەبجە بكەنەوە.
چرۆ
حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: دوای ئەوەی سەرجەم ڕێكارەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە كۆتاییهات و پلەی
كۆتایی وەرگرت، وەك نوێنەری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق بە پێویست و گرنگمان زانی
كە نوسراو ئاراستەی بانكی بازرگانی عێراق TBI بكەین بۆ
ئەوەی لقێكی خۆیان لەهەڵەبجە بكەنەوە".
وتیشی: ئێستا هەڵەبجە مافی خۆیەتی كە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق لقی بانكە
فیدراڵییەكانی تیادا بكرێتەوە، بۆیە كردنەوەی بانكەكان لە هەڵەبجە بووەتە داواكاری
دانیشتوانی هەڵەبجە و ئێمەش پشتگیری لەو داواكارییەیان دەكەین و هەموو هەوڵێك
دەخەینە گەر بۆ كردنەوەی لقی بانكی TBI لەهەڵەبجە".
ئەندامەکەی
یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەى بەوەشکردوە، ئامانج لە نوسراوەكەیان بۆ ئەوەیە كە
هاوڵاتییانی هەڵەبجەش سودمەند بن لەئاسانكاری بانكی و سود بینین لە خزمەتگوزارییە
بانكییەكان، كە چەندین خزمەتگوزاری دارایی لە خۆ دەگرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، بەدواداچوونیش دەكەن بۆ ئەوەی لەنزیكترین كات وەڵامی بانكی
بازرگانی عێراقی وەربگرین بۆ كردنەوەی لقی خۆیان لەهەڵەبجە.