بەهۆی پابەندنەبونی حکومەتی هەرێم رێکەوتنەکان شکستیانهێناوە
10:40 - 10/08/2025
زەمەن پرێس:
دارا سێكانیانی، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت،
بەهۆی پابەندنەبونی حکومەتی هەرێم رێکەوتنەکان شکستیانهێناوە و خەرجکردنی موچەی
هەرێم دواکەوتوە.
دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری یەکگرتو لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ
یەكشەممە، راگەیاند، بەدرێژایی 10 ساڵی رابردو کۆبونەوەی زۆر لەنێوان هەرێم و
بەغدا ئەنجامدراوە، بەڵام بە پلەی یەکەم بەهۆی پابەندنەبونی حکومەتی هەرێم،
رێککەوتنەکان شکستیانهێناوە و دۆخەکەی بە ئێستا گەیاندوە.
وتیشی، حکومەتی هەرێم وەک پێویست مامەڵەی لەگەڵ یاسا بەرکارەکان
نەکرد، بەغدا سێ مەرجی ئاسانی بۆ هەرێم دانابو و یەکێکیان بریتیبو لە تەوتین و
پاککردنەوەی لیستی فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستبو حکومەتی هەرێم بەبێ ئەوەی بەغدا داوای
لێبکات، خۆی بەو کارە هەستایە، بۆیە بەغدا بەرامبەر بەوە سیاسەتی برسیکردن
بەرامبەر هەرێم بەکاردەهێنێت.
جەختیشی لەوەکردەوە، پرسی موچە و دابینکردنی موچە بۆ هەرێم بە پلەی
یەکەم لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە.